Students Forum


    وزارة التعليم العالي في اقليم كوردستان

    شاطر

    Admin
    Admin

    عدد المساهمات : 137
    تاريخ التسجيل : 28/12/2009
    العمر : 34

    وزارة التعليم العالي في اقليم كوردستان

    مُساهمة  Admin في الخميس يوليو 01, 2010 4:44 am

    خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمی كوردستان
    دام و دوزگاكان خوێندنی باڵا له‌ كوردستان پێك دێن له‌ زانكۆكان و په‌یمانگا ته‌كنیكییه‌كان و ده‌زگاكانی توێژینه‌وه‌ی زانستی. زانكۆكانی كوردستان به‌ زۆری زانكۆی ده‌وڵه‌تین و له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سپۆنسه‌ری زانكۆكانه‌ و خوێنداران و قوتابیان بێ به‌رامبه‌ر له‌ كۆلێج و به‌شه‌كان دا ده‌خوێنن. زانكۆكان بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دبلۆمی باڵاو دكتۆرا ده‌به‌خشن.

    په‌یمانگا ته‌كنیكییه‌كان كۆرسی كورت خایه‌ن ئاماده‌ ده‌كه‌ن (ماوه‌ی دوو ساڵ), له‌م كۆرسانه‌دا خوێندكاران و قوتابیان له‌ بواری پسپۆری جیا جیادا راهێنانیان پێ ده‌كرێت و ئاماده‌ ده‌كرێن بۆ بازاڕی كار. ده‌رچوانی ئه‌م كۆرسانه‌ بڕوانامه‌ی دبلۆم وه‌رده‌گرن.

    داموده‌زگاكانی خوێندنی باڵا:

    زانكۆی سه‌لاحه‌ددین

    زانكۆی سلێمانی

    زانكۆی دهۆك

    زانكۆی پزیشكیی هه‌ولێر
    زانكۆی كۆیه‌

    زانكۆی سۆران

    ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی/هه‌ولێر

    ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی/سلێمانی
    ئاماری تایبه‌ت به‌ ژماره‌ی كۆلێژ و به‌شه‌كان و مامۆستایان و قوتابیانی ساڵی خوێندنی (2008-2009)



    ناوی زانكۆ/ ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی ژماره‌ی كۆلێژ و په‌یمانگه‌ ژماره‌ی به‌شه‌كان ژماره‌ی مامۆستایان ژماره‌ی قوتابیان
    سه‌ڵاحه‌ددین 22 88 1237 21358
    سلێمانی 25 74 1069 21652
    دهۆك 17 51 748 9093
    كۆیه‌ 10 34 306 4630
    هه‌ولێری پزیشكی 4 4 318 1709
    ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی/هه‌ولێر 11 73 209 9419
    ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی/سلێمانی 11 60 123 8585
    كۆی گشتی 100 384 4010 76446


    ئاماری ناونیشانی مامۆستایان (2008-2009)

    ناونیشانی زانستی (بڕوانامه‌) ماسته‌ر دكتۆرا كۆی گشتی
    پرۆفیسۆر - 105 105
    ی.پرۆفیسۆر 76 405 481
    مامۆستا 195 884 1079
    مامۆستای یاریده‌ده‌ر 2345 - 2345
    كۆی گشتی 2616 1394 4010


    نیشته‌جێبوونی خوێندكاران و قوتابیان له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان:

    سه‌رجه‌م خوێنداكاران و قوتابیانی ده‌روه‌ی شاره‌كان و خوێندكانی بیانیش بێ به‌رامبه‌ر له‌ به‌شه‌ناوخۆییه‌كان دا نیشته‌جێ ده‌كرێن, له‌ هه‌موو زانكۆ و په‌یمانگایه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رێتی نیشته‌جێبوونی خوێندكاران وقوتابیان ئه‌ركی پرۆسه‌ی نیشته‌جێبوونی نێو به‌شه‌ناوخۆییه‌كان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن.

    نوێنه‌رایه‌تی خوێندكاران و قوتابیان

    ساڵانه‌ له‌ نێو خوێندكاران و قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگاكان دا هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی خوێندكاران و قوتابیان ئه‌نجام ده‌درێت, نوێنه‌ره‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان ئه‌ركی ڕێكخستنی كار و بارو چالاكییه‌كان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن و یارمه‌تی خوێندكاران و قوتابیان ده‌ده‌ن له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گیرو گرفته‌كانیان دا



    ناوى زانكۆ و كۆلێژه‌ ئه‌هلییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌شه‌ زانستییه‌كانیان


    ناوى زانكۆ یان كۆلیژ شوێن و ساڵی دامه‌زراندن به‌شی زانستی
    زانكۆى نه‌ورۆزى ئه‌هلی دهۆك - 2004 یاسا ، ئابوورى ، كۆمپیوته‌ر ، ئینگلیزی
    زانكۆى جیهان هه‌ولێر - 2007 یاسا ، ژمێریاری ، كۆمپیوته‌ر ، ئینگلیزی ، ده‌رمانسازی ، به‌رِێوه‌بردن ، بایه‌لۆجی ، ئه‌ندازیارى مه‌ده‌نى ، ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر * ماجستێر له‌ (یاسا)
    زانكۆى ئه‌مه‌ریكی له‌ سلێمانى - عێراق سلێمانى - 2007 كارگیرِی كار ، ئابوورى ، زاننستی كۆمپیوته‌ر ، لێكۆڵینه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى * ماجستێر له‌ (كارگێرِی كار)
    زانكۆى لوبنانى فه‌ره‌نسی هه‌ولێر - 2007 كارگێرِی كار ، گه‌شت و گوزار ، زانستی كۆمپیوته‌ر ، یاسا * ماجستێر له‌ ( كارگێرِی كار)
    زانكۆى سابیس هه‌ولێر - 2008 ئینگلیزی ، IT ، ماتماتیك ، كار ، ته‌سویق ، ژمێریاری ، بانك و دارایی ،
    زانكۆى ئیشق هه‌ولێر - 2008 ددانسازی ، ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر ، ئه‌ندازیاری مه‌ده‌نى ، كارگێرِی كار ، ئینگلیزی ، IT ، یاسا ، ماتماتیك ، دارایی و ئابوورى
    زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیی له‌ قه‌ره‌داغ سلێمانى - 2008 یاسا ، زانستی سیاسه‌ت ، زانستی كۆمپیوته‌ر ، ئینگلیزی ، بانك و دارایی ، زمانى عه‌ره‌بی
    كۆلیژی دجله‌ى زانكۆیی هه‌ولێر - 2008 یاسا ، كارگێرِی كار ، زانستی كۆمپیوته‌ر ، بانك و دارایی
    زانكۆى شاهانه‌ى به‌ریتانى بۆ زان ست و ته‌كنه‌لۆجیا هه‌ولێر - 2009 ده‌رمانسازی ، ددانسازی ، ئه‌ندازیاری نه‌وت ، ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر ، ئه‌ندازیاری بیناسازی ، ئه‌ندازیاری ئه‌لیكترۆنی ، ئه‌ندازیاری مه‌ده‌نى ، ئینگلیزی ، وه‌رگێرِان ، گه‌شت و گوزار ، ته‌سویق ، به‌رِێوه‌بردن ، IT ، یاسای نێوده‌وڵه‌تى ، یاسای بازرگانى
    زانكۆى هه‌ولێری تایبه‌ت هه‌ولێر - 2009 ده‌رمانسازی ، ددانسازی ، ئه‌ندازیاری نه‌وت ، یاسا ، ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر ، كارگێرِی كار



      الوقت/التاريخ الآن هو الجمعة ديسمبر 09, 2016 9:55 pm